2020-11-26
12695 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جوتیارێکی هۆڵەندی خاوەنی جۆرێکە لە مریشک کە هێلکەی سەوز دەکات و رەنگی گۆشتەکەشی گۆڕدراوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، جوتیارێک بە ناوی "Schijndelaar" لە شارۆچکەی Schijndel لە وڵاتی هۆڵەندا وێنەی گۆشت و هێلکەی مریشکەکانی بڵاو کردەوە، هەر چەندە کە مریشکەکانی شێوەیان وەک هەر مریشکێکی ترە بەڵام رەنگی هێلکەکەیان سەوزە و رەنگی گۆشتەکەیان شینە.
پسپۆڕانی بواری باڵندە هۆکاری ئەم رەنگ گۆڕانە بۆ جووتبونی دوو رەگەزی جیا لە مریشک و کەڵەشێر دەگەڕێننەوە و دەڵێن کە بەهۆی ئەو جووتبوونەوە، بازدان رویداوە و جیناتێکی نوێیان لی پەیدا بووە.
هەرچەندە کە رەنگی هێلکە و گۆشتەکانیان جیاوازە بەڵام، تام و جۆری گۆشتەکەیان وەک هەر مریشکێکی ئاساییە.
