منداڵە دەگمەنەکەی هەولێر گیانی لەدەستدا

2020-11-26

43173 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەو منداڵەی چەند رۆژێک لەمەوبەر بە پێنچ مانڴی و بە نیو کیلۆ کێشەوە لە هەولێر لەدایکبوو، گیانی لەدەستدا. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەو منداڵە به‌ دووه‌م حاڵه‌تی زوو له‌دایكبوون دادەنرا له‌ جیهاندا.

بەرپرسانی راگەیاندنی نەخۆشخانەی سی ئێم سی لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، ئەو منداڵەی بە پێنج مانگی لەدایکبوو، پاش ١٠ رۆژ لە مانەوەی، ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، پزیشکەکان بەهۆی بەرزی فشاری خوێنی دایکی منداڵەکەوە ناچاربوون نەشتەرگەری بۆبکەن و منداڵەکە لەدایکببێت.

لەکاتی لەدایکبوونیدا، کێشی منداڵەکە نیوکیلۆ بوو و هەناسەدانیشی جێگیر و رێژەی ئۆکسجینی لە نێوان ٩٠ بۆ ١٠٠ بوو.