دواین قسەی مارادۆنا پێش گیان لەدەستدانی

2020-11-26

19369 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میدیاکانی ئەرجەنتین چۆنییەتی گیان لەدەستدانی دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەفسانەی وڵاتەکەیان و دوایین قسەکانی، کە پێش گیان لەدەستدانی کردوویەتی بڵاوکردەوە.

میدیاکانی ئەرجەنتین لە زاری ئەندامێکی خێزانی مارادۆناوە باسیان لە دوایین ساتەکانی ژیانی ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە کردووە و ئەوە خراوەتەڕوو،  کە لە دوای ئەوەی نانی بەیانی خواردووە هەستی بە ماندوویەتی کردووە و وتوویەتی، "من باش نیم."

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دواتر مارادۆنا گەڕاوەتەوە بۆ ژوورەکەی بۆ ئەوەی پشوو بدات، لەو کاتەدا دەستبەجێ خێزانەکەی تەلەفۆنیان بۆ ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن کردووە، بەڵام کاتێک تیمی فریاکەوتن گەیشتوون مارادۆنا نەیتوانیوە هەناسە بدات و پزیشکەکان نەیانتوانیوە ژیانی رزگار بکەن.

دوێنێ، میدیاکانی ئەرجەنتین بڵاویانکردەوە، دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا ئەستێرەى تۆپى پێی ئەرجەنتین بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە ماڵەکەى خۆی لە نزیک شاری بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین گیانی لەدەستداوە.