وێنە و ڤیدیۆ... یاریزانێکی لەشجوانی لەگەڵ بوکەڵەیەک هاوسەرگیری دەکات

2020-11-26

20797 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانێکی لەشجوانی لەگەڵ بوکەڵەیەکی لە سلیکۆن دروست کراو هاوسەریگیری دەکات و وێنە و ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەکاتەوە.

یۆری تۆلۆچکۆ یاریزانێکی لەشجوانی لە ساڵی ٢٠١٩ پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ بوکەڵەیەکی لە سلیکۆن دروستکراو بەست و دوای ساڵێک لە پەیوەندی هاوسەرگیری لەگەڵ کرد، و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام وێنە و ڤیدیۆکانی بڵاو کردەوە.

بوكەڵەکەی ناو ناوە "مارگۆ" و چەند نەشتەرگەریەکی جوانکاری بۆ کردووە، و دەڵێت "سەرەتا کە وێنەکانم بڵاو کردەوە و پەیوەندیەکەمان بۆ جیهان ئاشکرا کرد، خەڵکانێکی زۆر رەخنەیان لێگرتم، دوای نەشتەرگەریە جوانکاریەکان، گۆڕانکاریەکی زۆر بەسەر روخساریدا هات، سەرەتا قورس بوو قبوڵ کردنی بەڵام دواتر راهاتم."

لە یەکێل لە پۆستەکانیدا لە ئینستگرام دەڵێت "زۆڕیک لە ئافرەتانی وڵاتانی قەوقازیەکان (ئەرمینیا، ئازەرباینجان، بێلاروس، جۆرجیا...) هاوسەرگیری لەگەڵ پیاواندا وەک سوود وەرگرتن و قازانج کردن سەیر دەکەن، پیاوان هی ئەوە نین لەبەر هاوسەرگیری سوودیان لێوەربگیرێت."