2020-11-21
7118 جار خوێندراوەتەوە
+
-
منداڵان بەهۆی ئەوەی لە رووی جەستەیی و دەروونیەوە لاوازن و رووداوەکان زیاتر کاریگەریان لەسەر جێدەهێڵن، دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری "برایت ساید"، ئەگەر ئەم نیشانانەت لە منداڵەکەتدا بینی ئەوا رەنگە کێشەیەکی هەبێت و نایەوێت باسی بکات:
١- نا رێک و پێک دەردەکەوێت و ئەو جلەی لەبەری دەکات بۆ ئەو وەرزە نابێت کە تیایەتی.
٢- هەمیشە هەست بە برسێتی دەکات.
٣- ناچێتەوە بۆ باخچەی ساوایان و خویندنگا.
٤- زیاد لە پێویست بەرپرسیارانە رەفتار دەکات.
٥- ئازاری منداڵانی تر دەدات.
٦- زیاد لە پێویست باش مامەڵە دەکات.
٧- هەمیشە دەیەوێت گرنگی پی بدرێت.
٨- رێگەی چوون بۆ مەکتەبیان دەگۆڕن.
٩- شێوازی جل لەبەر کردنیای دەگۆڕن.
١٠- بەردەوام دەڵێن کە ئازاری گەدە یان سەرئێشەیان هەیە.