ئەو هۆکارانەی واتلێدەکەن نەهێڵیت منداڵەکەت خواردنەوەی گازی بخواتەوە

2020-11-18

3411 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنەوە گازییەکان بە یەکێك لەو خواردنەوانە دادەندرێت کە لەسەر خوانی زۆرینەی ماڵەکاندا هەیە، و زۆرکات منداڵان ئارەزووی خواردنەوەی دەکەن بەبێ ئەوەی دایك و باوکەکان زیانە جدییەکانی ئەم خواردنەوانە بزانن.

ماڵپەڕی "الوطن" لە بابەتێکی تەندروستیدا ئاماژەی بە زیانەکانی خواردنەوە گازییەکان کردووە بۆ سەر تەندروستی منداڵان کردووە، بۆ ئەوەی دایکان و باوکان هۆشداربن لەبارەیەوە و چیتر نەهێڵن منداڵەکانیان بیخۆنەوە، بەم جۆرە:

١. خواردنەوە گازییەکان هیچ ماددەیەکی خۆراکییان تێدا نییە، لە بەرامبەردا دەوڵەمەندە بە شەکر و کالۆری کە دەبێتە هۆی قەڵەوی.

٢. خواردنەوە گازییەکان ئارەزووی خواردن کەمدەکەنەوە و وادەکەن منداڵ ئارەزووی خواردنی باشی نەمێنێت.

٣. فۆسفۆر یەکێکە لەو پێکهاتانەی کە لە خواردنەوەی گازییەکاندا هەیە، کە رێگری دەکات لە ئێسك کە بتوانێت کالسیۆم بمژێت، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە فشەڵبوونی ئێسك زیاتر دەکات.

٤. خواردنەوە گازییەکان ئەگەری کلۆربوونی ددانەکان زیاتر دەکەن.

٥. کافایین دەبێتە هۆی ئالوودەبوونی جەستە و تێكچوونی هاوسەنگی کیمیایی لە مێشکی منداڵاندا.

٦. خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان بەشێوەی رۆژانە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تێكچوونی شەکر لە خوێندا.

٧. ترشی ستریك کە لە خواردنەوە گازییەکاندا هەیە ماددەیەکی ژەهراوییە و زیان بە مێشک دەگەیەنێت.

٨. خواردنەوەی خواردنەوە گازییەکان دەبێتە هۆی تێكچوونی هاوسەنگی ترشەکانی گەدە و وادەکات ژینگەیەکی ترش دروست ببێت و ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە و ناوپۆشی.

The Worst Things Your Kids Can Drink