زانایان.. یاری ڤیدیۆیی بۆ منداڵان زیانی نییە

2020-11-17

1537 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەم سەردەمەدا منداڵان زۆربەی کاتەکانیان بە دیار یاری و ڤیدیۆ ئەلەکترۆنییەکانەوە بەسەردەبەن، بە گوێرەی زانایان ئەگەری هەیە باوان لە داهاتوودا ڕای جیاوازیان هەبێت لەسەر ئەو کارەی منداڵەکانیان.

زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی جەختیان لەوە کردووەتەوە، یاریی ڤیدیۆی کاریگەریی ئەرێنی هەیە لەسەر کەسایەتی و تەندروستیی مێشکی منداڵ، ئەمەش پێچەوانەی بیروڕای باوانە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە یارییانە لەلایەن منداڵەکانیانەوە.

سکای نیوز لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، زانایانی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ ئینتەرنێت کۆمەڵێک داتایان کۆکردووەتەوە لەسەر پەیوەندی نێوان یارییە ڤیدیۆکان و کەسایەتی منداڵ و تەندروستی مێشکیان، دواتر توێژینەوەیان لەسەر کردووە.

گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی ئەو گروپەی منداڵەی یاریی ڤیدیۆی دەکەن توانای تەندروستی مێشکیان باشە.

ئاندرۆ برزیبیلسکی پرۆفیسۆر و نوسەری توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ ئینتەرنێت ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکە یارییە ڤیدیۆییەکان ئەو زیانەی بۆ تەندروستی منداڵ نییە کە پێشبینی دەکرا، بەڵکو هۆکاری تری دەروونیی کاریگەریی نەرێنی لەسەر کەسایەتی منداڵ دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا وتوویەتی "لە ڕاستیدا، دەکرێت چالاکییەکانی یاریی ڤیدیۆی کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەندروستی مێشکی یاریکەرەکە هەبێت".

ئ.ل