ڤیدیۆ.. منداڵێک بە زیندووی لە گۆڕدا دەرهێنرا

2020-11-15

73759 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کرێکارێک منداڵێکی ساوای دۆزییەوە کە بە زیندووی لە یەکێک لە کێڵگەکانی شاری خاتیما لە هیندستان نێژرابوو.

ئەو منداڵە لە کێڵگەیەکی نزیک سنوری هیندستان و نیپاڵ نێژراوە، دانیشتووانی ناوچەکە توانیویانە منداڵەکە ڕزگار بکەن و لە ناو گڵدا دەریبهێنن.

بەگوێرەی ئیرەم نیوز، منداڵەکە ساوایە و تەمەنی چەند ڕۆژێک دەبێت، هەروەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە سەرقاڵی لێکردنەوەی خۆڵی سەر منداڵەکەن، منداڵەکەش بێدەنگە و هیچ جوڵەیەک ناکات.

دوای دەرهێنانی لەناو گۆڕ منداڵەکە بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و چارەسەر دەکرێت، تەندروستی  جێگیرە و یەکێک لە ژنانی ناوچەکە داوای کردووە کە منداڵەکەی پێبدرێت و بەخێوی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوە نەکراوە بۆچی منداڵەکە بەو جۆرە بووە و بە جلی مردووە و بە زیندوی نێژراوە.

ئ.ل