دەبێت لە چەند کاتژمێردا جارێک شیر بدرێت بە منداڵ؟

2020-11-13

9769 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە شێوەیەکی گشتی منداڵ پێویستی زیاتری بە خۆراکە و پێویستە هەر دوو بۆ سێ کاتژمێر جارێک شیری پێبدرێت ئەمەش واتا لە ڕۆژێکدا هەشت بۆ ١٢ جار دەکات.

ماڵپەڕی " الوطن" ماوەی شیردانی بە منداڵ خستووەتە ڕوو.

منداڵی تازە لەدایکبوو گەددەی زۆر بچووکە و هەروەها زووش شیرەکە هەرس دەکات بۆیە گرنگە دایک ئاگاداری کاتی شیردانی منداڵەکەی بێت، هەروەها لەوانەیە منداڵەکە زۆر بخەوێت لەم کاتەدا پێویستە بە خەبەری بهێنیت و شیری پێبدەیت تا بە برسێتی نەمێنێتەوە ئەمەش پێویستە دوو بۆ سێ کاتژمێر ئەنجام بدرێت.

گرنگە دایکان ئاگاداری کاردانەوەی منداڵەکەیان بن لە کاتی برسێتیدا کە بەردەوام چەند نیشانەیەکە وەک، هەستان لە خەو، مژینی پەنجەکانی، جوڵاندنی لێوی، گریان، جوڵاندنی قاچەکانی، جوڵاندنی سەری.