وێنە.. منداڵێکی چوار ساڵ برا بچوکەکەی لە خنکان ڕزگار دەکات

2020-11-12

13951 جار خوێندراوەتەوە

+ -

منداڵێکی چوار ساڵ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا توانی براکەی لە خنکان ڕزگار بکات، بەو هۆیەشەوە لەلایەن پیاوانی ئاگرکوژێنەوە نازناوی "پاڵەوانە بچوکەکە"ی پێبەخشرا.

روسیا تودەی لەو بارەیەوە نوسیوویەتی، میسۆن ئۆچوای تەمەن چوار ساڵ لە ماڵەکەی باوکیدا سەیری پەنجەرەکەی کردووە لەو کاتەدا دیمەنی کەوتنە خوارەوەی نیکۆلاسی برای بینیوە کە تەمەنی تەنیا ساڵێکە.

براکەی کەوتووەتە ناو حەوزی مەلەکردنی ناو ماڵەکەیانەوە، کاتێک ئەو دیمەنەی بینیوە بە خێرای ڕایکردووە و بە مەلە براکەی لە خنکان ڕزگار کردووە.

ئۆچوا بەهۆی ئەو ئازایەتییەوە لەلایەن پیاوانی ئاگرکوژێنەوە ڕێزلێنانی لێنراوە و پۆشاکی پیاوانی ئاگرکوژێنەوەی لەبەکراوە، لە هەمان کاتدا ڕێگەیان پێداوە بچێتە ناو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە.

ئ.ل