کاتێک منداڵەکەت درۆت لەگەڵدا دەکات سێ دەستەواژەی پێ مەڵێ

2020-11-10

13815 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زەحمەتە دایکان درۆکردنی منداڵەکانیان قبوڵ بکەن بەڵکو هەستی نەرێنیان زیاد دەبێت وەک توڕەبوون و دڵەڕاوکێ و عاجزبوون.

ماڵپەڕی نەواعم لەوبارەیەوە نوسیوویەتی، منداڵان زۆر کات درۆی جیاواز دەکەن، بەڵام ئەوەی گرنگترە رەفتارێکی دروستی لەگەڵدا بکرێت، بە هەمان شێوە لە وشە و ڕەفتارێک دوربکەویتەوە کە کێشەکە چارەسەر ناکات، بۆ ئەو مەبەستەش خۆتان لە وتنی سێ دەستەواژە بەدوربگرن:

١.ئایا ڕاستییەکەم پێدەڵێیت؟

بە ڕەفتاری یان ئاماژەکانی جەستەی یان تۆنی دەنگی هەست دەکەیت درۆی کردووە، هەر بۆیە پێویست ناکات ئەو پرسیارەی لێبکەیتەوە، ئەگەری هەیە هاندەر بێت تاکو درۆیەکی تر بکات وەک "بەڵێ ڕاستی دەڵێم"، پرسیارەکەت هاندەر نابێت لە چارەسەرکردنی کێشەکەدا.

٢.دەتوانیت ئەوەی وتووتە بۆم ڕوونبکەیتەوە؟

کاتێک داوا لە منداڵەکەت دەکەیت درۆکەی ڕوونبکاتەوە، بەو مانایەی دەتەوێت لە درۆکەی پاشگەزبێتەوە، بەڵکو هاندەردەبێت بۆ ئەوەی درۆی تر بکات.

٣.ئەمجارە بڕوات پێدەکەم بەڵام جارێکی تر ئەم کارە مەکەرەوە

کاتێک منداڵەکە درۆکەی خۆی ئاشکرا دەکات و پێت دەڵێت نابێت قسەی کۆتایت بەو جۆرە ڕستەیە بێت، چونکە منداڵەکەت دووبارە دەست بە درۆکردن دەکاتەوە چونکە دەزانێت چیتر بڕوای پێناکەیتەوە ئەگەر ڕاستیش بڵێت.

ئ.ل