حەوت جۆر رستەی هەڵە کە نابێت لەگەڵ منداڵدا بەکاربهێنرێت

2020-11-01

33968 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایک و باوکان زۆرجار بەبێ ئاگایی هەندێک رستە بەرامبەر منداڵەکانیان بەکاردەهێنن کە بێ ئاگان لەوەی لە رووی دەروونییەوە ئازاری منداڵەکانیان دەدەن.

ماڵپەڕی "برایت ساید"، حەوت جۆر رستەی بڵاوکردەوە کە کاریگەری دەروونی نەرێنی لەسەر منداڵەکانیان بەجێدەهێڵێت:

١- بەراورد کردنی بە منداڵی تر.

٢- رەتکردنەوە و بە سووک سەیرکردنی هەستەکانیان.

٣- درۆ کردن لەگەڵیان بە هەر جۆرێک بێت.

٤- تەنها لەکاتێکدا خۆشەویستی نیشان بدەیت کە شتێک دەکات بە دڵی تۆ بێت.

٥- بە گومان بیت لە تواناکانیان.

٦- دووبارە و چەند بارە بێ توانایی یان کێشە دەروونی و جەستەییەکانیان بیر بخەیتەوە.

٧- وایان لێبکەیت وا هەست بکەن کە قەرزاری تۆن.