شاعیرێکی بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

2020-10-29

18001 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئێوارەی ئەمڕۆ شاعیر و نوسەرێکی دیاری کورد بەهۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند فەرهەنگ غەفور لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ  شاعیر و نوسەری دیاری کورد ( سەعدوڵا پەرۆش ) بە نەخۆشی لەشاری هەولێر کۆچی دوایی کردوە.

سەعدوڵا سەعید، ناسراوە بە (سەعدوڵا پەرۆش) شاعیرێکی دیاری کوردە، ساڵی ١٩٥٠ لەشاری هەولێر لەدایکبووە، جگە لە چەندین وتار و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کە لە گۆڤارەکاندا بڵاوی کردووەتەوە، خاوەنی دیوانێکی شیعریە، ئێوارەی ئەمڕۆ پاش چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە لە تەمەنی ٧٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.