ئامادەکردنی برنج بە نۆک و سنگی مریشک

2020-10-29

13614 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برنج یەکێکە لە خواردنە سەرەکییەکان و خەڵکێکی زۆر ئارەزووی خواردنی دەکەن، چەندین شێوازی جیاوازی ئامادەکردنی هەیە.

کەرەستەکانی:

سەلکێک پیازی جنراو

سنگی مریشکی جنراو

سێ پەرداخ برنج

زەردەچەوە

 زیرە  

بیبەری ڕەش

نۆکی زەردکراو

خوێ

سێ پەرداخ و نیو ئاوی گەرم

زەیت

ئامادەکردنەکەی:

سەرەتا زەیتەکە دەخرێتە ناو مەنجەڵەکە و پیازەکەی تێدەکرێت، دوای ئاڵبوونی پیازەکە سنگی مریشکەکەی تێدەکرێت.

بەهاراتەکانی تێکەڵ دەکرێت و تێکدەدرێن تا کەمێک ئاڵدەبێت.

ئاوی تێدەکرێت و وازی لێدەهێنرێت تاکو کەمێک دەکوڵێت، دواتر نۆک و برنجەکەی تێدەکرێت.

لەدوای هەڵچنینی ئاوەکەی دووبارە تێکدەدرێتەوە و سەری دادەپۆشرێت و گڕی ئاگرەکەی بۆ کز دەکرێت.

لەدوای کوڵانی دادەگیرێت و پێشکەش دەکرێت، ئەوانەی ئارەزووی دەکەن برنجەکە هەر بە ڕەنگەکەی خۆی بمێنێتەوە دەتوانن زەردەچەوەی تێنەکەن.

ئ.ل