ڤیدیۆ... ئۆتۆمبێلێکی نوێ توانای فڕینی هەیە

2020-10-29

2128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئۆتۆمبێلێکی نوێ کە توانای هەیە لە ماوەی سێ خولەکدا ببێتە فڕۆکە، لە ئاسمانی سلۆڤاکیادا بە سەرکەوتووی تاقیکرایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، ئۆتۆمبێلێکی نوێ بەناوی "AirCar" کە بە مانای ئۆتۆمبێلی ئاسمان دێت لەلایەن کۆمپانیای "KleinVision" سلۆڤاکیەوە دروست کراوە.

تا ئێستا نرخی ئۆتۆمبێلەکە دیاری نەکراوە، بەڵام کۆمپانیاکە دەڵێت کە رەنگە لە سەرەتای ٢٠٢١ ئۆتۆمبێلەکە بچێتە نێو بازاڕەکانەوە.

ئەم نموونەیە پێنجەم نموونەی سەرەتایی ئۆتۆمبێلەکەیە، بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبیلەکە دەڵێن، لە داهاتوودا دەکرێت بە مەبەستی ریکلام و خزمەتگوزاری گواستنەوە وەک تەکسی بەکاربهێنرێت.

خێرایی ئۆتۆمبیلەکە دەگاتە نزیکی ٩٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بە دوو جۆری جیاواز دەچێتە بازارەکانەوە، یەکەمیان دوو جێگە دانیشتنی دەبێت و دووەمیان چوار جێگا دانیشتنی دەبێت.

ئۆتۆمبێلەکە تەکنەلۆجیای وەک باڵ و پشتی چەماوە و پەڕەشوتی سەلامەتی و چەندین تەکنەلۆجیای تری تیا بەکارهێنراوە.