کام خواردنەوەیە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجی قۆڵۆن کەم دەکاتەوە؟

2020-10-29

8185 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە توێژینەوەیەکی نوێدا دەرکەوتووە رۆژانە خواردنەوەی کوپێک قاوە یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "وێب ئێم دی"، لە توێژینەوەیەکی نوێدا ئاماژە بە کاریگەری خواردنەوەی قاوە کراوە لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

١٢٠٠ نەخۆش بەشداری توێژینەوەکەیان کردووە، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە رۆژانە قاوە دەخۆنەوە ئەگەری چاک بوونەوەیان لە سەدا ٣٦ زیاترە لەوانی تر.

توێژینەوەکە نزیکی ١٣ ساڵی خایاندووە، "کریستۆفەر ماکینتۆش" خوێندکارێکی قۆناغی چواری کۆلیجی پزیشکی مایۆ کلینیک لە فینیکس وتی "هەرچەندە شێوازی ژیان و خشتەی خۆراک و مەشق و راهێنان کردنی کەسەکان کاریگەری تەواویان هەیە لەسەر تەندروستی و دۆخی نەخۆشەکان بەڵام بە گشتی تا ئێستا ئەوە دەرکەوتووە کە رۆژانە خواردنەوەی قاوە بە رێژەیەکی بەرچاو یارمەتی چاک بوونەوەی نەخۆشەکان دەدات و پرۆسەی بڵاو بوونەوەی نەخۆشیەکە بە جەستەدا خاو دەکاتەوە."

Coffee linked to improved survival in metastatic colorectal cancer –  Harvard Gazette