ڤیدیۆ.. قادر ئەسعەد کلیپیکی نوێ بڵاودەکاتەوە

2020-10-29

2743 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی گۆرانیبێژ قادرئەسعەد ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە گۆرانیەکە بۆ گەرەکی ( تەیراوە )ی شاری هەولێری وتووە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ قادر ئەسعەد لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی لە فەیسبووک گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە، ماوەکەی زیاتر لە دوو خولەکە و تێیدا باس لەوە دەکات بەمزووانە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بۆ گەڕەکی "تەیراوە"ی شاری هەولێری وتوە.

ئەو هونەرمەندە لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، کلیپە نوێیەکەی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب و هەژمارەکانی خۆیەوە بڵاودەکاتەوە و گۆرانیەکەشی وەک وەفایەک بۆ ئەو گەڕەکە وتووە، چونکە تێیدا لە دایک بووە و منداڵی وگەنجی تێدا بەسەربردووە،

قادر ئەسعەد هونەرمەندێکی دیاری کوردستانە و چەندین بەرهەمی هونەری تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ئەلبومی خۆی بە ناوی (ژاڵە) لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاوکردووەتەوە، لەساڵی١٩٨٨ دووەم ئەلبوومی بەناوی ژاڵەبەشی ٢ بڵاوکردووەتەوە، لەساڵی ١٩٩١ یەکەم ئەلبومی (قادر ئەسعەد) کە لە ١٠ تراک پێکھاتبوو بڵاوکردەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ بەھۆی دامەزراندنی پەرلەمانی کوردستانەوە ئەلبومێکی تایبەتی بڵاوکردووەتەوە، بەھۆی شەڕی براکوژی و بارودۆخی ئەوکاتەی عێراق، کۆچی کردووە بۆ سوید و تا ئێستاش لەوێ دەژی، دامەزرێنەری قادر ئەسعەد پرۆدەکشنە و تایبەتە بەخۆی، ناوی ئەلبوومە بڵاوکراوەکانی "قادر ئەسعەد ١٩٩١، ئازیزان ١٩٩٦، سەفەری عیشق ١٩٩٨، لاوە لاوە ٢٠٠١، ببوورە  ٢٠٠٣، نۆستالجیا  ٢٠٠٥، کەرکووک ٢٠٠٨، شایی     ٢٠١٢، گوڵی تەمەن٢٠١٨".