باشترین کات کەیە بۆ خواردنی ژەمی ئێوارە؟

2020-10-29

8131 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هیچ شتێک وەک ژەمێکی خۆشی ئێوارە نیە لە دوای رۆژێکی درێژ لە کار کردن، بەڵام دەبێت ئاگاداری کاتی خواردنی ئەم ژەمە بیت و لەگەڵ کاتی خەودا رێکیبخەیت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێم ئێس ئێن"، هەردوو شارەزای تەواوکەرە خۆراکیەکان "سینسیا ساس" و سیدنی گرین" چەند پیشنیارێکیان کرد بۆ دیاری کردنی کاتی خواردنی ژەمی ئێوارە.

خواردنی ژەمێکی قورس پێش خەوتن رەنگە ببێتە هۆی تێکدانی کاتی خەوەکانت، بۆیە پێویستە کاتێکی دیاریکراو هەبێت لە نێوان ژەمی ئێوارە و کاتی خەوتندا لە پێناو وەرگرتنی خەوێکی تەندروست و سوود وەرگتن لە ژەمی ئێواران.

سیدنی گرین دەڵێت "ئەگەر بتەوێت لە دوای نان شیرینی بخۆیت باشترە کە دوو بۆ سێ کاتژمێر پێش کاتی خەوتن شیرینیەکە بخۆیت."

شارەزایانی بواری خۆراک و تەندروستی ئامژەیان بەوەدا کە نە خواردن و فەرامۆشکردنی ژەمی ئێواران لە پیناو دابەزاندنی کێش کارێکی باش نیە، و دەتوانن لە جیاتی ئەوە ژەمێکی سووک بخۆن و دواتر کەمێک وەرزش بکەن و چەند کالۆریەک بسوتێنن، و نابێت ژەمی ئێوارە لە کاتێکی درەنگی شەودا بخورێت، بەڵکو دەبێت ماوەیەکی باشیان لە نیواندا بیت هەتا ئەوەی خواردنەکە بە باشی هەرس ببێت و کێشە بۆ گەدە دروست نەبێت.