هۆکارەکانی سکچوونی منداڵان چین؟

2020-10-28

1989 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جگە لە گەرما منداڵان بەهۆی گرنگینەدان بە جۆرەکانی خواردن و پیسی جێگەی نوستنەکانیان تووشی سکچوون دەبن، کە جەستەی منداڵ بێهێز دەکات و زۆرکات کێشی دادەبەزێنێت.

ماڵپەڕی "سیحەتی" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانی توشبوونی منداڵ دەکات بە سکچوون، ئەوانیش:

- پەیڕەوینەکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست و هەمەجۆر و دەوڵەمەند بە ڤیتامین و کانزاکان.

- مانەوەی خواردن بۆ ماوەیەکی زۆر بەتایبەت لەدەرەوەی بەفرگردا دابنرێت و بدرێت بە منداڵ.

- پاکوخاوێن نەبوونی منداڵ بەتایبەت جێگەی نوستنەکەی کە دەبێتەهۆی گواستنەوەی میکرۆب بۆ جەستەی منداڵەکە.

- ڕەنگە هۆکاری توشبونی منداڵ هەندێک نەخۆشی بێت وەکو هەوکردنی لەوزەتێن یان گوێ.

- زۆرکاتیش بەهۆی گۆڕینی جۆری شیر یان خواردنەکەیەوە منداڵ تووشی سکچوون دەبێت.

- هەندێک کاتیش بەهۆی گۆڕینی کەشوهەواوە منداڵ توشی سكچوون دەبێت.