چوار سوودی شەربەتی گێلاس بۆ تەندروستی

2020-10-24

3013 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەربەتی گێلاس بێجگە لە تامە خۆشەکەی یارمەتیدەرێکی باشیشە بۆ تەندروستی جەستە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "وێڵ ئاند گوود"، شەربەتی گێلاس چوار سوودی تەندروستی هەیە:

١- یارمەتیدەرە بۆ باشتر کردنی تەندروستی دڵ: کاریگەری لەسەر باشتر کردنی پەستانی خوێن و جێگیر کردنی کۆلیسترۆڵ هەیە.

٢- لە پێش خەوتندا دەخورێتەوە و یارمەتیدەرە بۆ خەوێکی تەندروست: بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە مێلاتۆنین دەبێتە یارمەتی دەرێکی باس بۆ زوو خەوتن.

٣- یارمەتیدەرە بۆ گەشە کردنی ماسولکەکان و لە دوای ڕاهێنان و مەشق کردن دەخورێتەوە یارمەتی پشوودان و چاک بوونەوەی ماسولکەکان دەدات.

٤- رێگری دەکات لە دەرکەوتنی نیشانەکانی هەڵئاوسانی ئێسک، بە تایبەتی لە بڕبڕەکانی پشتدا.