سێڵفی بووەتە هۆکارێک بۆ گیانلەدەستدان

2020-10-23

45467 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سێڵفی جۆرێکە لە وێنە، کە زۆرجار بە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکان دەگیرێت و لەناو گەنجاندا بووەتە شێوازێکی باوی وێنەگرتن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "بی بی سی"، لە ساڵی ٢٠١١وە هەتا ساڵی ٢٥٩، ٢٥٩ کەس بەهۆی سێڵفیەوە گیانیان لەدەستداوە.

مردن بەهۆی رووداوەکانی خنکان و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەوە بە دیارترین هۆکاری مردن دادەنرێن لە جیهاندا.

زۆربەی ئەو رووداوی مردنانەی بەهۆی سێڵفیەوە بووە، لە شوێنی بەرز و مەترسیداردا روویان داوە، لە ساڵی ٢٠١٨ گەنجێکی تەمەن ١٩ ساڵ بەناوی  Gavin Zimmerman لە کاتی گرتنی سێڵفیەکدا لە بەرزاییەکەوە لە وەیڵس لە وڵاتی ئوستورالیا کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

Tomer Frankfurter died لە کالیفۆرنیا لە بەرزی ٢٥٠ مەترەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی راپۆرتەکان مردن بەهۆی سێڵفیەوە، لە وڵاتانی ئەمریکا و روسیا و ئەمریکا و هیندستان و پاکستان بووە بە دیاردە و لە سەدا ٧٢ مردووان لە پیاوانن کە دەبنە قوربانی سێڵفییەک.

توێژەرانی کتێبخانەی پزیشکی ئەمریکا US National Library of Medicine  پێشنیازی ئەوەیان کردووە کە هێمای "قەدەغەی سێڵفی" لە هەندێ شوێندا دابنرێت لە پێناو پاراستنی ئەو کەسانەی سەردانی شوێنە گشتییەکان دەکەن.