ڤیدیۆی ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی کچێکی ١٠ ساڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرادەنێتەوە

2020-10-23

92542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤیدیۆی یادی لە دایکبوونی کچێکی ١٠ ساڵ بەهۆی هەڵە تێگەیشتنێکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەرا دەنێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئەل بەشایر"، کوڕ و کچێکی ١٠ ساڵ لە ڤیدیۆیەکدا وەک بووک و زاوا دەردەکەون و هەر بە زوویی ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە و رەخنەیەکی زۆر لە دایک و باوکی کوڕ و کچەکە دەگیرێت لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

کرۆمبۆ و سمای ١٠ ساڵ لە ڤیدیۆکەدا وەک بوک و زاوا دەردەکەون، و بەهۆی ئەمەوە هەر زوو ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوە و چەندین کەس رەخنەیان لە دایک و باوکی کوڕ و کچەکە دەگرن و توانجی ئەوەیان لێدەدان کە ئەو دووانە تەمەنیان شیاوی هاوسەرگیری نییە، بەڵام دواتر کوڕە منداڵەکە لە ڤیدیۆیەکدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت کە ئەوە تەنها ئاهەنگی یادی لە دایکبوونی سما بوو، و ئاهەنگی هاوسەرگیری نەبوو، سما تەنها هاوڕێ و دراوسێمانە و هیچ شتێکی لەو جۆرە رووینەداوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لێوە دەکەن.