چۆنییەتی ناچالاک کردنی پێشنیارەکانی تەختەکلیل لە وەشانی ئەندرۆید ١١

2020-10-23

1131 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ هاتنی وەشانی ئەندرۆید 11، چەندین تایبەتمەندی نوێ بۆ گەشەپێدەران و بەکارھێنەرانی ئاسایی زیاد بوون و چەندین نوێکاری و باشترکردنی لە خۆ گرتووە.

لە هەواڵێکی ماڵپەری "ئەندرۆید ئەسۆریتی"، باس لەو تایبەتمەندییە کراوە کە زۆرینەی بەکارھێنەران رقیان لێی دەبێتەوە کە ناوی Smart Keyboard Suggestionsـە بە واتای پێشنیارەکانی تەختەکلیلی زیرەک دێت و بە چوار جۆر پێشنیاری دەکات کە بریتین لە جۆرەکانی (form filling, 2FA verification, smart responses, and search query suggestions)

لەگەڵ ئەوەی تایبەتمەندییەکە چەندین سوودی هەیە وەک پڕکردنەوەی خودکاری ناو هێڵ و چەندین سوودی تر، بەڵام زۆرینەی بەکارھێنەران بە دڵیان نییە و خۆشبەختانە گوگڵ لە وەشانی ئەندرۆید 11 بە شێوەیەکی بنچینەیی و لە نێو رێکخستنەکان رێگە دەدات تایبەتمەندییەکە بەم شێوەیە ناچالاک بکەیت:

١برۆ سەر بەشی رێکخستنەکان(Settings).

٢کرتە بکە لە Privacy.

٣کرتە بکە لە Device Personalization Services.

٤- کرتە بکە لە Keyboard option.

٥-  تایبەتمەندی Keyboard Suggestions toggle لە کار بخە.