وێنە و ڤیدیۆ...سووپای باڵۆنی رووسی

2020-10-23

4028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڵخەڵەتاندن و فریودانی لایەنی بەرامبەر یەکێکە لە تەکنیکە بەهێزەکانی ناو جەنگ و شەڕە گەورەکان بەردەوام رێگای نوێ و داهێنەرانە بۆ مەبەستی هەڵخەڵەتاندنی لایەنی بەرامبەر بەکارهێنراوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئۆدتی سێنتراڵ"، کۆمپانیایەک کە کاری دروست کردنی باڵۆنی گەورە دەکات، سوپای روسیا بووەتە گەورەترین کڕیاری، کۆمپانیاکە بە باڵۆن ئۆتۆمبێل و تانک و بارهەڵگری سەربازی بۆ سوپای روسیا دروست دەکات و سوپای روسیاش لە پێناو ئەوەی بەهێز دەربکەوێت لە هەندێ شوێنی تایبەت جێگیریان دەکات، لەبەرئەوەی تێچووی ئەم باڵۆنانە لەچاو ئامێرە سەربازییە راستەقینەکاندا سەد هێندە هەرزانترە و جوڵاندن و گواستنەوەیان زۆر ئاسانترە، بۆیە سوپای روسیا پشتی بەم باڵۆنانە بەستووە بۆ فریودانی دوژمنەکانی و پاراستنی سنوورەکانی بەکاری دەهێنێت.

کۆمپانیاکە ناوی "RusBal" و لە ساڵی ١٩٩٣ لە روسیا دامەزرا و سەرەتا باڵۆنی بۆ شوێنی یاریکردنی منداڵان دروست دەکرد، بەڵام ئێستا سوپای روسیا بووەتە باشترن کڕیاری ئەم کۆمپانیایە، دروست کردنی تانکێکی جۆری T-80 بە باڵۆن تێچووەکەی ١٦٠٠٠ دۆلارە، بەڵام دروستکردنی تانکێکی راستەقینە تێچوەکەی ملیۆنێک دۆلار تێدەپەڕێنێت.