زیانی خواردنی کەچەپ بۆ منداڵ چییە؟

2020-10-22

8868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە کەچەپ لە تەماتە دروستدەکرێت بەڵام بەهۆی زیادکردنی چەند پێکهاتەیەک زیانی تەندروستی بۆ منداڵ هەیە و دەبێتەهۆی قەڵەوبوون و نەخۆشی شەکرە.

ماڵپەڕی "boldsky" زیانەکانی خواردنی کەچەپی بۆ منداڵان بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

-هەرچەندە کەچەپ لە تەماتە دروستدەکرێت و پێمانوایە سروشتییە، بەڵام هەر بوتڵێکی کەچەپ ٢٥% شەکری تێدایە کە ئەم بڕە شەکرە بۆ منداڵ زۆرە و زیانی تەندروستی هەیە.

-بڕێکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە و منداڵ پێویستە ڕۆژانە سۆدیۆم لە خۆراکە سروشتییەکانەوە وەربگرێت نەک لە خواردنی کەچەپەوە.

-کەچەپ بڕێکی زۆر شەکری میوەی تێدایە کە هۆکارە بۆ نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی.