ئەم بەرهەمە پلاستیکیانە قەدەغە کران

2020-10-01

3646 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەگەڵ ئەوەی پلاستیک زیانێکی زۆری بۆ ژینگە هەیە، بەڵام زۆرێک لە کەلوپەلەکانی ڕۆژانە لە پلاستیک دروستکراون و بوونەتە پێویستیەکی بەردەوام.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، حکومەتی ئنگلتەرا (قەسەب، گوێپاکەرەوە، کەوچکەچا)ی پلاستیکی قەدەغە کرد، بڕیاری قەدەغەکردنەکە لە مانگی هەشتەوە کاری لەسەر دەکرێت بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەوە ئەمڕۆ بڕیارەکە درا.

لە سبەینێەوە هیچ مارکێت و شوێنێک بۆی نیە ئەو بابەتە پلاستیکیانە بفرۆشێت و لە هەر شوێنێک ببینرێت دەستی بەسەردا دەگیرێت، و خاوەنی شوێنەکە غرامە دەکرێت.

بەڵام تەنها ئەو کەسانەی بارێکی پزیشکی و تەندروستی تایبەتیان هەیە و پێویستیان بەو بابەتانەیە دەتوانن بە دەستی بێنن.

بەڕێوبەرایەتی بازرگانی خواردن و شارۆچکەکان ڕایانگەیاند "لە بەریتانیادا ساڵانە نزیکەی پێنج بلیۆن قەسەب و یەک پۆینت هەشت بلیۆن گوێپاکەرەوە و ٣١٨ ملیۆن کەوچکی چا بەکاردەهێنرێن."

دامەزرێنەری کامپینی "Clean Up Britain" "جۆن رید" بە سکای نیوزی ڕاگەیاند " بڕوام وایە حکومەت شایەنی دەستخۆشیە بۆ ئەم بڕیارەی کە دەبێتە هۆی ڕاست کردنەوەی هەڵسوکەوتی خەڵک، خەڵک دەبێت لەوە تێبگات کە کاتێک پارچەیەک پلاستیک فڕێ دەدەن زیان بە ژینگەی خۆیان دەگەیەنن."

Plastic straws, cotton buds and stirrers banned from today - what you need  to know - Mirror Online13.5cm Plastic Coffee Stirrer Cocktail Stirrers - Buy Disposable Plastic  Coffee Stirrer,Disposable Plastic Coffee Stirrer,Plastic Cocktail Stirrers  Product on Alibaba.comCotton buds, plastic straws and stirrers banned in England from today