بەهۆی نەشیاوی دیزاینی پانتۆڵێکەوە هاوڵاتیانی ناوچەیەک داوای بایکۆت کردنی براندێکی جلوبەرگ دەکەن

2020-10-01

6204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێشانگا و براندی جلوبەرگی "ڕیڤەر ئایلەند" لەلایەن ژنێکی بەتەمەنەوە "بە سێکسی پیشاندانی منداڵان" تاوان بار کرا.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "زە سەن"،  دوای ئەوەی "ڕیڤەر ئایلەند" پانتۆڵێکی چەرمی بۆ منداڵان خستە بازاڕەوە، لەلایەن "هێلان ڕیچارد" تەمەن ٦٠ ساڵەوە "بە سێکسی پیشاندانی منداڵان" تاوان بار کرا.

هێلان لەگەڵ کچە ٣٣ ساڵەکەی چووبوونە لقێک لە لقەکانی "ڕیڤەر ئایلەند" بە مەبەستی کڕینی جلوبەرگ بۆ کچەزاکەی، دواتر کە ئەو پانتۆڵەی بینی بوو هەر زوو هەڵوێستی لەسەر وەرگرتبوو، و دواتر وتی "ئەمە پاکێتی لە منداڵەکان دەسێنێتەوە و شتێکی زۆر نەشیاوە."

دواتر چەندین دایک و باوک لە سۆشیال میدیا ڕەخنەیان لە براندەکە گرت و داوای بایکۆت کردنی هەموو لقەکانیان کرد، هەتا ئەو کاتەی ئەو پانتۆڵە لە بازاڕدا نامێنێت.

چەند کەسێکی تر ڕەخنەیان لەو دایک و باوکانە گرت و وتیان "ئەوە تەنها پانتۆڵێکە، ئەگەر بە دڵت نیە دەتوانی نەیکڕی، ڕاستە ئەوە گونجاو نیە بۆ منداڵ و بۆ گەورەش بەڵام ئەگەر ئێمە نەیکڕین، ئەوانیش چیتر دروستی ناکەن بۆیە پیویست بە خۆتوڕەکردن ناکات."

 

 The leggings are listed online simply as "girls' faux black legging'

 Mums were outraged to find these black leather trousers in the kids' section