کوڕێک کە بەدوای باوکی بایلۆجی خۆیدا دەگەڕا ٢٥ خوشک و برای خۆی دۆزییەوە

2020-10-01

37825 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کوڕێکی بەریتانی کە بەدوای باوکی بایلۆجی خۆیدا دەگەڕا، لەوە زیاتری دۆزییەوە کە چاوەڕوانی دەکرد، ٢٥ خوشک و برای خۆی دۆزییەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"، "ئۆیل بێنجامین" تەمەن ٢١ ساڵ لەلایەن بەخشەرێکی سپێرمەوە لە کالیفۆرنیا لە ١٩٩٠ بەخشراوە و لەلایەن کەپڵێکی هاوڕەگەزخوازەوە بەخێوکراوە، بێنجامین ویستی کە باوکە بایلۆجییەکەی بدۆزێتەوە.

دوو دایکەکەی زۆر کراوە بوون لەگەڵیا و پێیان وت بوو کە لە کوێوە هاتووە و چۆن دروست بووە، هەرچەندە خێزانەکەی ڕاستگۆ بوون لەگەڵی، بەڵام لە تەمەنی ١٨ ساڵیەوە دەیویست زیاتر بزانێت لەسەر ئەو بابەتە و باوکی بایلۆجی خۆی بدۆزێتەوە.

دۆکیومێنتاریەکی بی بی سی بەناوی" ٢٥ خوشک و برا و خۆم"، بەدوای باوکیدا گەڕان، بەڵام شتەکان بەپێی پلانەکان نەڕۆشتن.

دوای چەند مانگێک لە بڵاوکردنەوەی زانیاریەکانی لەلایەن سایتێک بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە، لەلایەن پیاوێکەوە بەناوی "دالێی" پەیوەندی پێوە کرا و بۆی دەرکەوت کە ئەو کەسە خوشکێتی و بێجگە لەو ٢٤ خوشک و برای تری هەیە.

ئۆیل وتی "کاتێک چاوم بە دالێی کەوت هیچ هەستێکی وام نەبوو کە پەیوەندیەکی کوڕ باوکانەم هەبێ لەگەڵیدا، بەڵکو بێجگە بەو هەموو خوشک و براکانم وەکو ئامۆزا و خاڵۆزا دەیانبینم."

ئۆیل وتیشی "زۆر باشترە کە کەسێک بزانێت لە کوێوە هاتووە، و چانسێکی هەبێت کە خێزانە بایلۆجیەکەی خۆی بناسێت، بەمشێوەیە خۆی دەتوانێ بڕیار بدات پەیوەندی لەگەڵیان هەبێت یان نا، بەڵام ئەوەی نەزانێت لە کوێوە هاتووە و چانسی ئەوەی نەبێ خێزانە بایلۆجیەکەی بناسێت، ئەو هەڵبژاردنەی لێدەستێنرێتەوە."

Oli won't be pursuing a relationship with Daley. Credit: BBC/Expectation Entertainment/Alex Pitt

Credit: BBC/Expectation Entertainment/Alex Pitt