گیراوەیەک بە دوو کەرەستەی سادە ئامادە دەکرێت بۆ لێکردنەوەی مووە زیادەکانی جەستە

2020-10-01

20535 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لێکردنەوەی مووە زیادەکانی جەستە یەکێکە لە کارە ڕۆتینییەکانی خانمان کە ئازار بەخشە، لەگەڵ ئەوەشدا سوربوونەوە و زیپکە لە پێستی زۆر کەس دروست دەکات، دەتوانرێت پشت بە کەرەستە سروشتییەکان ببەسترێت و لە ماڵەوە ئامادە بکرێت.

ماڵپەڕی وەتەن ئاماژەی بەو گیراوە سروشتییە کردووە، کە پێکدێت لە هێلکە و ئاردی گەنمە شامی، سپێنەی هێلکەیەک و کەوچکێک لە ئاردەکەى تێکەڵ دەکرێت پاشان دەتوانرێت کەوچکێک شەکری تێبکرێت.

دوای ماوەی ٢٥ خولەک لە گیراوەکە لەناو ساردکەرەوە دەدرێت لەو جێگانەی مووەکانی پێوەیە، دوای ١٥ خولەک بە ئاو لێدەکرێتەوە، ئەم کارە ڕۆژانە دووبارە بکرێتەوە بۆ نەمانی مووەکان.

ئ.ل