سێ ڕێگە بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمک

2020-10-01

4452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شێرپەنجەی مەمک یەکێکە لە جۆرە باوەکانی شێرپەنجە کە بەهۆیەوە چەندەها کەس گیانیان لەدەستداوە، دەتوانرێت بۆ ڕێگریکردن و تەشەنە نەکردنی نەخۆشییەکە زانیاریی لە بارەی نەخۆشییەکە و ڕێگرییەکانەوە هەبێت.

ماڵپەڕی بی بی سی لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، مانگی تشرینی یەکەم بە مانگی ڕوبەڕوبوونەوە و هۆشیارکردنەوەی تاک دێت لە نەخۆشێ شێرپەنجە، کە دەکرێت بەم ڕێگەیان مەترسییەکانی کەمبکرێتەوە:

١.ئاگاداربوون لە هۆکارە بۆ ماوەییەکان و تەمەن باشترە لەو کاتانەدا پشکنینی ساڵانە لە یاد نەکرێت.

٢.پارێزگاریکردن لە کێشی تەندروست و وەرزشکرن بەشێوەی ڕێکخراو و پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی پزیشک لەکاتی بەکارهێنانی دەرمانی ڕێگریکردن لە دووگیانی.

٣.کەمکردنەوەی خواردنەوە کهولییەکان و جگەرە نەکێشان و دڵنیابوونەوە لە مێژووی خانەوادە لە هەبوونی نەخۆشییەکە.

ئ.ل