وێنە... جوانترین ژنی بە تەمەن بناسە

2020-09-28

25973 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جیاواز لە کچە مۆدێلە گەنجەکان، ژنێکی تەمەن ٥٦ ساڵ کاری فاشیۆن مۆدێلی دەکات و بە یەکێک لە جوانترین ژنە قژ ڕەساسیەکان دادەنرێت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن عەرەبیە"، فاشیۆن مۆدێل "کارولین لابوشیر" لە کۆتاییەکانی تەمەنی ٣٠ ساڵیدا، ڕەندی قژی بەرەو ڕەساسی دەڕۆیشت، هەموو سێ هەفتە جارێک قژی بۆیاخ دەکردەوە، پارەیەکی زۆری خەرج کرد و هەوڵێکی زۆری دا تا ڕەنگی قژی وەکو پێشتر بمێنێتەوە، بەڵام دواتر بڕیاری دا کە واز لە بۆیاخ کردنی قژی بهێنێت و ئەم ڕەنگە نوێیە قبوڵ بکات.

لەبەر کاری مۆدێلین لە نیویۆرکەوە چوو بەرەو ئەڵمانیا و دواتر بەرەو چین و لەوێوە بەرەو عوممان.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن، لابوشیر وتی "دەمویست ڕەنگی قژم بگۆڕم و خۆم بگونجێنم، بەڵام هەموو جارێک پارەیەکی زۆر و کاتێکی زۆری دەویست تا ڕەنگم دەکرد، ئەمە هانی دام کە وازی لێبێنم و ڕەنگە ڕەساسییەکەی خۆی بەتەواوی دەرکەوێت و دەستکاری نەکەم."

بەهۆی کچەکەیەوە کە لە کۆمپانیای"No1 Rosemary Water" کاری دەکرد توانی کاری مۆدێلی بدۆزێتەوە، بەهۆی ئەوەی کۆمپانیاکە کەسێکی قژ ڕەساسییان دەویست بۆ کاری مۆدێلین.

بەهۆی ئەو کارەیەوە کە وەریگرت لابوشیەی تەمەن ٥٦ ساڵ ناوبانگێکی زۆری پەیدا کرد و وێنەکانی لە گۆڤاری "ڤۆگ"ی بەریتانی هەشت جار نیشاندرا.

SH (@skkanak1) | Twitter

عارضة بدبي تثبت أن العمر مجرد رقم فقط - CNN Arabic