وێنە...خێزانێکی پێنج کەسی لە ٢٠٠٨ وە بە بەردەوامی گەشت دەکەن

2020-09-28

45876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە گەشت کردن یەکێکە لە خۆشترین ئەزموونەکانی ژیان، بەڵام زۆربەی خەلک ناتوانن بە درێژایی ژیانیان بەردەوام لە گەشت کردندا بن، بەڵام ئەم خێزانە بە پێچەوانەی هەموو خەڵکەوە دوانزە ساڵە بەردەوامن لە گەشت کردن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئینسایدەر"، خێزانێکی پێنج کەسی لە ساڵی ٢٠٠٨ وە بەردەوام گەشت دەکەن، دان گەشەپێدەری ماڵپەڕە و مارلین شیکەرەوەی داتای بواری پزیشکییە، پێکەوە کە یەکەم منداڵیان بوو بڕیاریان دا لەگەڵ منداڵە تازە لە دایک بووەکەیاندا چەند گەستێک بکەن دواتر شێوازی ژیانەکەیان زۆر بە دڵ بوو، بۆیە بڕیاریان دا بەردەوام بەو شێوەیە ژیان بکەن، تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٢ دوو منداڵی تریان بوو، بۆیە سەیارەکەیان گۆڕی و کردیانە مارسیدزێکی کەرەڤانەیی.

کاتێک منداڵەکانیان کاتی خوێندنیان دەستی پێکرد بڕیاریاندا لە لۆس ئەنجلۆس جێگیر ببن و بیانخەنە خوێندنگە، بەڵام دوای چەند مانگێک بێزار بوون و دەستیان کردەوە بە گەشت کردن، هەرچەندە بەردەوامن لە گەشت کردن دان و مارلین نەیان هێشتووە منداڵەکانیان لە خوێندن دووربکەونەوە، ئەوان خۆیان لە ماڵە بچوکەکەیاندا هەموو وانەکانیان پێدەڵێنەوە و فێریان دەکەن.

Dan and Marlene Lin camper vanDan and Marlene Lin camper vanDan and Marlene Lin camper vanDan and Marlene Lin camper vanDan and Marlene Lin camper vanDan and Marlene Lin camper van