کۆمەڵێک زانیاری لەسەر نەشتەرگەری جوانکاری

2020-09-28

6353 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 نەشتەرگەری جوانکاری جۆرێکی نەشتەرگەرییە کە بۆ مەبەستی دەستکاری کردنی ڕووخسار و شێوەی کەسەکان دەکرێت.

ماڵپەڕی "کریسپ ئین پلاستیک سێرجری"، کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی نەشتەرگەری جوانکارییەوە بڵاوکردەوە:

-سەربازە ڕۆمانییە کۆنەکان نەشتەرگەری جوانکاریان بۆ جێی برینەکانیان دەکرد لەبەرئەوەی وەکو هێمایەکی شەرمەزاری سەیر دەکرا.

-یەکەم نەشتەرگەری گەورەکردنی سنگ بۆ مەبەستی جوانکاری نەبوو، گۆرانیبێژێکی ئەڵمانی نەشتەرگەری بۆ لابردنی گۆشتێکی گەورەبووی پشتی کرد و دواتر گۆشتەکەیان لە سنگیدا چاندەوە.

-یەکەم نەشتەرگەری بچوک کردنەوەی لوت ٦٠٠ ساڵ پێش زایین لە هیندستان کرا.

-میسریە کۆنەکان نەشتەرگەری جوانکاریان لەسەر لاشەی مردووەکان دەکرد.

-زۆرترین جۆری نەشتەرگەری جوانکاری، نەستەرگەری گەورەکردنی سنگ و لوت راستکردنەوەیە لەلایەن ژنانەوە.