سێ ڕێگا بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ

2020-09-28

4507 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر بەکارهێنانی خوێ چەندین کێشەی تەندروستی لە چەندین بەشی جەستەدا دروست دەکات، بۆیە پێویستە بە ڕێژەیەکی کەم بەکاری بێنیت.

لە هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" دا باس لە سێ ڕێگا کراوە بۆ کەم کردنەوەی بەکارهێنانی خوێ، لەبەرئەوەی ئەوەی زۆر بەکارهێنانی خوێ دەبێتە هۆی دروستبوونی چەندین کێشەی تەندروستی وەکو (پەستانی خوێن،نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە، شەکرە)، و لە ڕووی تەندروستەیەوە نابێت هەر تاکێک لە ٥ گرام خوێ زیاتر بەکارنەهێنێت لە ڕۆژێکدا، بۆیە ئەوانەی زۆر حەزیان بە بەکارهێنانی خوێیە لە خواردنەکانیاندا پێویستە ئاگاداری ئەم سێ خاڵە بن:

١- بەکارهێنانی جێگرەوەکانی خوێ وەکو زەنجەفیل  و لیمۆ دارچینی و نەعنا.

٢- خوێندنەوەی پێکهاتەی خواردنە لە قتونراوەکان.

٣- زانینی پێکهاتەو جۆرەکانی خوێ، وەکو سۆدیۆم و کلۆراید سۆدیۆم، بنوزات سۆدیۆم....