دادوەرێک بە پێچەوانەی بڕیارەکەی ترەمپ ڕێگەی بە تیک تۆک دا بۆ ماوەیەک بەردەوام بێت لە کارکردن

2020-09-28

1390 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وتی کە تیک تۆک لە وڵاتەکەیدا قەدەغە دەکات، دادوەرێک مۆڵەتێکی کاتی دا بە کۆمپانیاکە تا بەردوام بن لە کارکردن.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئێن بی سی نیوز"، دادوەر"کارل نیکۆلاس" جێبەجێکردنی سزایەکی ئیدارەی "دۆناڵد ترەمپ"ی بەسەر تیک تۆک دا بۆ ماوەیەکی کاتی دواخست، و ڕێگەیدا کۆمپانیای "بایتدانس" خاوەنی تیک تۆک، بەردەوام بن لە کارکردن.

کۆمپانیاکە دەیەوێت گرێبەستێکی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیای ئۆراکڵدا بکات و بارەگای سەرەکی کۆمپانیا چینییەکە بهێننە ئەمەریکا، هەروەها کۆمپانیای واڵمارتیش بەشداری گرێبەستەکە دەبوو.

نزیکەی ساڵێکە تیک تۆک لە ژێر چاودێری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپدایە و لەم دواییانەدا بە تۆمەتی دزینی زانیاری بەکارهێنەرەکانی تاوانبار کرا.

دۆناڵد ترەمپ لە مانگی حەوتی ئەم ساڵدا وتی کە بەرنامەکە لەناو ئەمەریکادا قەدەغە دەکات.

بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکە ڕایانگەیاند، "بەردەوام دەبین لە داکۆکی کردن لە مافەکانمان لەپێناو بەردەوامیدان بە بەرنامەکە و پاراستنی فەرمانبەرەکانمان."