وێنە.. کچێک بەهۆی نەخۆشییەکی دەگمەنەوە ناتوانێت تامی هیچ جۆرە خواردنێک بکات

2020-09-28

6221 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە حاڵەتێکی دەگمەندا کچێک ناتوانێت تامی هیچ جۆرە خۆراکێک بکات بەهۆی ئەوەی هەستیاریی بە هەموو جۆرەکانی خواردن هەیە.

هەروەک لە ڕۆژنامەی دەیلی ستارەوە هاتووە، لۆرین ویترنجی تەمەن ٢٠ ساڵ بەدەست حاڵەتێکی نەخۆشی دەگمەنەوە دەناڵێنێت کە لە زانستی پزیشکیدا بە MCAS ناسراوە، جۆرێک نەخۆشی دەگمەنە و کەسی توشبوو هەستیاریی بە هەموو جۆرە خۆراکێک هەیە، بە جۆرێک مەترسی بۆ سەر ژیانی دروست دەکات.

یەکەمجار کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە جەستەی لۆریندا دەرکەوت، ئەو کاتە بوو کە لە هۆڵی تاقیکردنەوەی کیمیایی خوێندنگەکەی بوو کە دەستى بەر ماددەیەک کەوت توشی سوربوونەوە و هەستیاریی بوو، ناچار وازی لە خوێندنگەکەی هێنا.

لۆرین جەختی لەوە کردووەتەوە، کە تەنیا بۆ ساڵێک توانیویەتی تامی پێنج خۆراک بکات ئەوانیش: برنج و مریشک و برۆکلی و گێزەر و پەتاتەیە، بەڵام لەدوای ئەو ماوە جەستەی بە تەواوی بۆ هەموو جۆرە خۆراکەکان هەستیار بووە، بەجۆرێک ناتوانێت لە خۆراکەکان نزیکیش بێتەوە.

پزیشکەکان سەرەتا هەوڵیانداوە لە ڕێگەی سۆندەیەکەوە خۆراک بە گەدەی بگەیەنن، بەڵام ئەو کارەش سەرکەوتوو نەبووە و توشی هەستیاریی کردووە، هەر بۆیە ڕاستەوخۆ خۆراک بۆ دڵی دەنێردرێت.

ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەکردووە تەنیا نەک هەستیاریی بۆ خۆراک هەیە، بەڵکو بۆ بۆنەکانیش هەستیاریی هەیە وەک دوکەڵ و کهول و عەتر.

ئەو نەخۆشییەی لۆرین لە ماوەی دوو ساڵدا نزیکەی ٣٠ کیلۆ لە کێشی دابەزاندووە، تەنانەت بۆنی خۆراک توشی هەستیاریی دەکات کە نیشانەکانی سوربوونەوە و تەنگەنەفەسی و کەمبوونەوەی زیندەپاڵی جەستەی لێدەکەوێتەوە لەگەڵ بورانەوە، بە جۆرێک ناچاردەبن دەرزی ئەدریناڵینی لێبدرێت.

ئ.ل