" اصالة نصري" لە دادگا شکاتی لێدەکرێت

2020-09-24

5323 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا، پارێزەرێکی میسری شکایەتی لە داواکاری گشتی شکایەتی لە ئەسالە نەسری کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "قەنات ئەل عالەم"، ئەسالە نەسری ڕووبەڕوی ڕەخنیەکی زۆر بۆتەوە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان، و لەلایەن پارێزەرێکی میسری بەناوی "صبري" شکاتی لێکرا بەهۆی ئەوەی لە گۆرانیەکیدا وشەی ناو حەدیسی پێغەمبەری بەکارهێناوە و ئەمەش بە گاڵتەپێکردن بە دین لە قەڵەم دەدرێت، و هەر شتێکی لەم جۆرە بە ماددەی ٩٨ لە یاساکانی سزاکان بە تاوان هەژمار دەکرێت. و  سەبری داوای کرد لە داواکری گشتی کرد کە ناوی ئەسالە بخاتە لیستی ڕەشی فڕۆکەخانەکانی میسر بە مەبەستی قەدەغکردنی خزمەتگوزاری گەشتکردن لە ئەسالە لەناو میسردا.