دڵخوازترین رەنگی قژ کامەیە لەلای پیاوان؟

2020-09-24

56935 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕەنگی قژی ڕەگەزی بەرامبەر کاریگەریەکی گەورەی لەسەر هەڵبژاردنی ئەوەی کامە جوانە و کامە جوان نیە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سایکۆلۆجی تودەی"، "نیکۆلاس گویگوین" لە زانکۆی دێ برێتان – سود، لە گۆڤارێکی ئاکادیمیدا سەبارەت بە توێژینەوەی دەروونی، وتارێکی بەناوی "دڵداری و ڕەنگی قژ" بڵاو کردەوە.

نیکۆلاس لە وتارەکەیدا باس لە چەند تاقیکردنەوەیەکی کۆمەڵایەتی دەکات کە تیایاندا ژن و پیاو بە ڕەنگی قژی جیاوازەوە دەچوونە شوێنە گشتییەکان.

لە یەکەم تاقیکردنەوەدا ژنێکیان بە قژی دەستکردەوە بردە یانەیەکی شەوانەوە، هەر جارە و ڕەنگێکی (سور و زەرد و ڕەش و قاوەیی) دەکردە سەری و لە تاقیکردنەوەی دووەمدا قژی دەستکرد بە (ڕەنگی جیاواز) کردیانە سەری پیاوێکەوە و ناردیانە نادیەکی شەوانە.

لە تاقیکردنەوەکاندا ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ژنی قژ زەرد زیاتر لە چاو ئەوانى تر پیاوان لێیان نزیک دەبنەوە، بەڵام پیاوی قژ سور کەمتر لەوانی تر ژنان پێی ڕازی دەبوون، و لە هەردوو تاقیکردنەوەکەدا ژن و پیاوی قژ سور کەمترین کەس لێیان نزیک بونەتەوە.

لە تاقیکردنەوەی یەکەمدا کە چەند شەوێکی خایاندوە و لە چەند شوێنێکی جیا تاقیکراوەتەوە، بە گشتی ١٢٧ پیاو لە قژزەردە دەستکردەکە نزیک بونەتەوە، ٨٤ پیاو لە قژە قاوەییە دەستکردەکە نزیک بونەتەوە، ٨٢ پیاو لە قژ ڕەشە دەستکردەکە نزیک بوونەتەوە و  تەنها ٢٩ پیاو لە قژ سوورە دەستکردەکە نزیک بوونەتەوە.