نرخی خەڵاتی نۆبڵ بەرز دەبێتەوە

2020-09-24

2146 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 ئەو دەزگایەی کە سەرپەرشتی پێدانی خەڵاتی نۆبڵ دەکات، رایگەیاند کە ئەمساڵ نرخی خەڵاتەکە بەرز دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبیە"، "لارش هیکنستن" سەرۆکی دەزگاکە رایگەیاند، "ئەمساڵ خەڵاتی نۆبڵ زیاد دەکات بۆ ١٠ ملیۆن کرۆنی سویدی."

خەڵاتی نۆبڵ بە وەسێتی داهێنەر و پیشەسازی نێودەوڵەتی "ئەلفرێد نۆبڵ" دانراوە،  لە ١٠ی کانونی یەکەمی هەموو ساڵێک وەکو نەریتێکی یادکردنەوەی ساڵڕۆژی مردنەکەی، لە ساڵی ١٩٠١وە  ساڵانە خەڵاتەکە لە مەراسیمێکدا پێشکەش دەکرێت.

سەرەتا خەڵاتەکە نرخی ١٥٠ هەزار کرۆن بوو " یەک دۆلار بەهاکەى نۆ کرۆنی سویدییە " دواتر زیادی کرد بۆ یەک ملیۆن کرۆن، بەمجۆرە ساڵانە نرخی خەڵاتەکە زیادی کردووە تا ئەم ساڵ گەیشتە ١٠ ملیۆن کرۆن کە دەکاتە نزیکی یەک ملیۆن و ١١٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی.

و سەرۆکی دەزگاکە وتیشی "ئەم ساڵ براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ یەک ملیۆن کرۆنی زیادە وەردەگرن."