کاریگەرییەکانی سێکس لەسەر قوربانیانی جەڵتەی دڵ

2020-09-24

126392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەسانی توشبوو بە جەڵتەی دڵ دەتوانن بەهۆی زیادکردنی ڕێژەی سێکسکردنەوە، چانسی دووبارە توشبوونەوە بە جەڵتەی دڵ کەم بکەنەوە و ژیانێکی تەندروست بژین.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن هێلس"، لە توێژینەوەیەکدا کە رۆژی دووشەممە لە گۆڤاری ئەوروپیان لە بەشی زانستی دڵ بڵاوکرایەوە، دەڵێت سێکس سوودی هەیە بۆ ڕزگاربووی جەڵتەی دڵ.

توێژەرەکان چاودێری ٤٩٥ هاوسەریان کردووە کە رزگاربووی جەڵتەی دڵ بوون، لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە ئەو هاوسەرانەی ڕێژەی سێکسکردنیان زیادکردووە لە دوای جەڵتەکە چانسی دووبارە توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ لە سەدا ٣٥ کەمی کردووە لە چاو ئەوانی تر.

نەخۆشەکان کە بەشداری توێژینەوەکەیان کردبوو تەمەنیان لە نێوان ٦٥ ساڵ و بەرەو خوارتر بووە.

پڕۆفیسۆر گاربەر نووسەری کتێبی(Sexuality and sexual activity are markers of wellbeing) وتی "زۆر کەس لە دوای چاکبوونەوەی لە جەڵتەی دڵ کەمترین جار هەوڵی سێکسکردن دەدەن، چونکە بە مەترسی دەزانن لەسەر تەندروستی دڵیان، بەڵام ئەنجامی توێژینەوەکە پێمان دەڵێت کە ئەو بیرکردنەوەیە هەڵەیە و پێچەوانەکەی ڕاستە."