چی دەکەیت کاتێک کەسێک لە ڕێگەی مۆبایلەوە هەڕەشەت لێدەکات یان بێزارت دەکات؟

2020-09-24

6949 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەڕەشە کردن و بێزار کردن هەم ڕووبەڕوو هەم لە ڕێگەی مۆبایلەوە،بەپێی یاسا تاوانە و سزای خۆی هەیە، چەند ڕێکارێک هەیە کە وادەکەن ئاسانتر ڕووبەڕووی هەڕەشەکان ببیتەوە.

ماڵپەڕی "سی بی سی"، چەند ڕێکارێکی خستەڕوو لەسەر چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی لە ڕێگەی مۆبایل و سۆشیاڵ میدیاوە هەڕەشە دەکەن.

هەندێک هەڵسوکەوتی بێزارکەر هەیە کە ناتوانی وەکو تاوان سەیری بکەیت، بۆ ئەم جۆرە هەڵسوکەوتانە باشترە کە زۆر گوێیان پێنەدەیت و فەرامۆشیان بکەیت.

کوژاندنەوەی مۆبایلەکەت یان ئەنتەرنێتەکەت هەڵبژاردەیەکی باش نییە چونکە ناتوانی هەتا هەتایە مۆبایل و ئەنتەرنێت بە کوژاوەیی بەجێبهێڵیت.

لە کاتی ڕوودانی شتێکی لەم جۆرە باشترە کە بۆ کەسێکی باس بکەیت، کەسانی گەنج زۆرجار نازانن چی بکەن لەم جۆرە بارودۆخانەدا، بۆیە باشتر وایە ڕاوێژ بە کەسێک لە خۆیان گەورەتر بکەن لەو کاتانەدا.

لەبەرئەوەی دونیای مۆبایل و سۆشیاڵ میدیا دونیای وێنە و دەنگ و نوسینە، باشتر وایە کە هەموو هەڕەشەکان ئەرشیف بکەیت و هەڵیانگریت بۆ کاتێک کە لە داهاتوودا سوودێکی زۆریان دەبێت بۆت.

لە هەر شوێنێکەوە هەڕەشەت لێبکرێت دەتوانی لەو شوێنەوە ڕاپۆرتی لێبدەیت و نەهێڵیت پەیوەندیت پێوە بکات.

ئەگەر هەڕەشەکان زۆر جدی بوون دەتوانی پۆلیسی لێ ئاگادار بکەیتەوە.