پێنج بورج شێتانە غیرە لە خۆشەویستەکانیان دەکەن

2020-09-19

67478 جار خوێندراوەتەوە

+ -

غیرە یەکێکە لەو گرفتانەی کە کەسانێکی زۆر لە ژیانیاندا تووشی دەبن و کاریگەری لەسەر بیرکردنەوە و رەفتارەکانیان و تەنانەت تەندروستیشیان دەبێت بەتایبەت ئەگەر زیاد لە پێویست ئەم هەستەیان لەلا دروست ببێت.

هەموو کەسێك هەستی غیرەکردنی بۆ دروستدەبێت بەرامبەر بە کەسێك کە خۆشیدەوێت، بەڵام هەندێك کەس هەن کە لەدایكبووی چەند بورجێکی دیاریکراون بەشێوەیەکی شێتانە غیرە دەکەن، لەوانەش:

گا 20/4 - 20/5

لەدایكبووی بورجی گا هەوڵێکی زۆر دەدات بۆبەردەوام بوونی پەیوەندییەکان، کاتێکیش کە غیرە دەکات واتە کێشەیەکی گەورە لە پەیوەندییەکەدا هەیە و متمانەی بە خۆشەویستەکەی نەماوە.

 قرژاڵ 22/6 - 22/7
 
 قرژاڵ بە گشتی لەو بورجانەیە کە گومانی لە کەسانی دیکە و نییەتی هەمووان هەیە، کاتێکیش کە غیرەیان لێدەکات واتە ئەو متمانەیەی کە داوییەتی بەو کەسانە یان بە خۆشەویستەکەی لەناوچووە.

 

شێر 23/7 - 22/8

شێر خۆی خۆشدەوێت، تەنانەت کاتێك کە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکدا دروستدەکات هەر خۆی زیاتر خۆشەوێت، کاتێکیش کە غیرە دەکات فەوزایەکی زۆر دەنێتەوە.