سوودە تەندروستییەکانی زوو نووستن

2020-09-19

8625 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێک لە خەڵکی واڕاهاتون بەتایبەت گەنجان درەنگانێکی شەو دەخەون و ڕۆژیش دەرەنگ بەخەبەر دێن ئەمەش زیانی بۆ لایەنی دەرونی و تەندروستی دەبێت، بەڵام زوو نوستن هۆکارە بۆ بوونی جەستە و مێشکێکی چالاک لە ڕۆژدا.

ماڵپەڕی "لەیالینا" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سوودەکانی زوو نوستن دەکات، ئەوانیش:

شەوان زوو نوستن هۆکارە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش چونکە بەیانییەکەی زوتر ناندەخورێت و کەمتر هەست بەبرسێتی دەکرێت.

زوو نوستن هۆکارە بۆ چالاکبوونی لەش و مێشک، بەیانیان کەسەک زوو بەخەبەردێت و چالاکی وەرزشی ئەنجام دەدات کە یارمەتیدەرە بۆ چالاکبونی لەش و مێشکی و تەرکیزی زیاتر دەبێت و دەتوانێت بەباشی ئەرکەکانی ڕۆژانەی ئەنجام بدات.

جگە لەسودە جەستەییەکان سودی دەرونی دەبێت کەسەکە هەست بە ئارامی دەرونی و بەباشی بەڕێوەچونی کارەکانی دەکات بەمەش دڵنیای زیاتر دەبێت و زیاتر متمانەی بەخۆی دەبێت، جگەلەوەش ئەگەری هەیە توانای داهێنانی زیاتربێت بەوەی کاتێکی زیاتری هەیە بۆ بیرکردنەوە لە خولیا و هیواکانی.