پێنج ماسک بۆ خاوبوونەوەی قژ

2020-09-19

2341 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی قژێکی خاو و جوان خەونی زۆرێک لە خانمانە، بۆ ئەو مەبەستەش دەتوانن سوود لە ماسکی هەنگوین و مۆز وەربگرن.

ماڵپەڕی " boldsky" چەند ماسکێکی خستووتە ڕوو بۆ بوونی قژێکی خاو و جوان.

-بەهۆی بوونی پڕۆتین لە شیردا یارمەتی بەهێزبوونی قژ دەدات، هەروەها بە مەبەستی خاوبوونەوەی قژ دەکرێت سوود لە تێکەڵکردنی کەمێک شیر و ئاو وەربگیرێت و بدرێت لە قژ بۆ ماوەی ٣٠ خولەک.

-ڕێگەیەکی دیکە بۆ بوونی قژێكی خاو تێکەڵکردنی شیر و هەنگوین و مۆزە تا شێوەی هەویرێک وەردەگرێت پاشان دەدرێت لە قژ و ماوەی کاتژمێرێک پێوەی دەمێنێتەوە.

-زەیتی زەیتون و هێلکە یارمەتیدەرێکی بەهێزە بۆ خاوکردنەوە و شێدارکردنەوەی قژ، پێویستە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بە قژەوە بمێنێتەوە.

-ڕێگەیەکی دیکە بۆ خاوکردنەوەی قژ مەساجکردنە بۆ قژ بە زەیتی گەرم، گرنگ نییە هەر جۆرە زەیتێک بێت بەڵام پێویستە هەفتانە چەند خولەکێک مەساج بۆ پێستی سەرت بکەیت تا سووڕی خوێن چالاک بێت.

-تێکەڵکردنی مۆز و هەنگوین جگە لە خاوکردنەوەی قژ چارەسەری وشکبوونەوەی بەشی خوارەوەی قژ دەکات.