پێنج سوودی گرنگی زەیتی زەیتون بۆ پێست

2020-09-19

22324 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زەیتی زەیتون بە یەکێک لە باشترین زەیتەکان دادەنرێت بۆ چارەسەری زۆرێک لە گرفتەکانی پێست، وەک نەرمبوون و پاکبوونەوە و لابردنی خانە مردووەکان.

ماڵپەڕی "boldsky" چەند سوودێکی زەیتی زەیتونی بۆ پێست خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:

- زەیتی زەیتون کارلێک لەگەڵ زەیتە سروشتییەکەی پێستدا دەکات و دەبێتەهۆی درەوشانەوە و پاکبوونەوەی پێست.

- بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە پێست لە چرچبوون دەپارێزێت و برینی پێست لادەبات.

- شێدارکەرەوەیەکی زۆر باشە و پێست نەرمدەکاتەوە و وادەکات بەردەوام پاک دیاربێت.

- یارمەتی لابردنی خانە مردووەکانی پێست دەدات و کونیلەکان پاکدەکاتەوە.

- بەهۆی بوونی ڤیتامینتێیدا ڕێگریدەکات لە چرچبوونی پێست.

ژ.ن