​خێزانێکی سێ کەسی خانویەکی ٥٠٠ مەتریان بەدیاری پێدرا

2020-09-19

6653 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ژن و مێردێک لە سەردانێکیاندا بۆ لای دکتۆرەکەیان بە مەبەستی پشکنینێکی ئاسایی، هەواڵێکی سەرسورهێنەریان پێگەیشت.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "دەیلی فۆرێست"، کێنی و بۆبی لە ساڵی ١٩٩٦ کچێکی جوانیان بوو و ناویان نا میکالیا ماری، دوای ئەوەی میکالیا گەورە بوو، بۆبی و کێنی بڕیاریاندا دوبارە هەوڵی منداڵخستنەوە بدەن، لە سەردانێکیاندا بۆ لای پزیشکەکەیان هەواڵی ئەوەیان پێگەشت کە لەجیاتی منداڵێک  حەوت منداڵیان دەبێت، هەرچەندە خۆشحاڵ بوون بەو هەواڵە بەڵام دواتر ئاگادار کرانەوە کە مەترسیەکی زۆر هەیە لەسەر بۆبی و منداڵەکانی و پێشنیاری لە ناوبردنی هەندێک لە کۆرپەکان کرا لەپێناو ڕزگار کردنی بۆبی و کۆرپەکانی تر، خێزانەکە بڕیاریاندا کە هەموو کۆرپەکان بهێڵنەوە و ڕوبەڕوی مەترسیەکان ببنەوە.

سەرەتا ڕەخنەیەکی زۆریان لێگیرا، بەڵام هەرئەوەندەی هەواڵەکە بەناو شاری کارلیسل لە ویلایەتی لۆوا بڵاو بوویەوە، چەندین کەس ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ یارمەتیدانی خێزانەکە، دایبی و خزماتگوزاری دایەن(منداڵ بەخێوکەر) بۆ دابینکرا، خواردنی بەشی ساڵێک لە ماک ئاند چیسیان بۆ دابینکرا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی ڤان کە جێگای هەموو خێزانەکە دەبووەوە، بێجگە لەمانە خانوویەکی ٥٠٠ مەترییان وەرگرت، نەیاندەزانی چۆن سوپاسی ئەو خەڵکە بکەن کە ئەو هەموو یارمەتیەیان داون.

دوای لەدایکبوونی سێ کوڕ و چوار کچ خێزانەکە زیاتر بەناوبانگ بوون و لەلایەن چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی و گۆڤاری وەرزی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کرا.

Getting The House

 

Meet The Babies

Another Gift