ڤیدیۆ.. ورچێك بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر پیاوێك لە خەو هەڵدەستێنێت

2020-09-19

5474 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێك لە ماساچۆستس لەو کاتەی کە سەرخەوێکی دەشکاند لە نزیك حەوزی مەلەکردنی ماڵەکەیەوە بە چەند ساتێکی سەرسوڕهێنەردا تێپەڕی دوای ئەوەی کە بینی ورچێك لە خەو هەڵیدەستێنێت.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا کە لە کامێرای چاودێری ماڵەوە تۆمارکراوە دەرکەوتووە کە پیاوەکە لە تەنیشت حەوزێکەوە پاڵکەوتووە و ورچەکەش بەناو حەوشەکەدا پیاسە دەکات و کەمێك ئاو دەخواتەوە، دواتر ئاوڕدەداتەوە و بەرەو لای پیاوەکە دەچێت و دەست لە قاچی دەدات و کەمێك دەیجوڵێنێت، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لوبنان ٢٤".

ئەمەش وایکردووە کە لەو ساتەی بە خەبەردێتەوە تووشی شۆك ببێت و بەخێرای رابکات.

دوای ئەم رووداوەش هاوسەری ئەو پیاوە ڤیدیۆکەی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی : "ماسیۆ تووشی سەسوڕمان بوو لەو کاتەی کە لە تەنیشت حەوزەکەوە کەمێك خەوتبوو".