هەرگیز ئەم ڕستانە لەگەڵ منداڵەکەتدا بەکارمەهێنە

2020-09-08

6883 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وەك ئاشکرایە، دایکان و باوکان دروستکەری کەسایەتی منداڵن و کاریگەریی تەواویان هەیە لەسەریان تا وایان لێبکەن بەرەو باشتر یان خراپتر بڕۆن، بۆیە لەکاتی پەروەردەکردنیاندا پێویستە ئاگاداری هەموو رەفتار و قسەیەکیان بن.

ماڵپەڕی "Parents" ئاماژەی بە پێنج دەستەواژەکردووە کە پێویستە دایکان و باوکان هەرگیز لەگەڵ منداڵەکانیاندا بەکارینەهێنن، چونکە کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەروەردە و کەسایەتییان دەبێت، بەم جۆرە:

١. کاتێك منداڵەکەت هەڵە دەکات جنێوی پێمەدە، چونکە ئەمە کاریگەریی لەسەر کەسایەتیی دەبێت.

٢. بە منداڵەکەت مەڵێ "مەگری" بگری چونکە گریان تاکە رێگەیە کە منداڵەکەت هەستەکانی پێدەردەبرێت.

٣. کاتێك منداڵەکەت داوای شتێکت لێدەکات، کاتی بۆ تەرخان بکە و بەردەوام پێی مەڵێ کە سەرقاڵیت و لەخۆتی دوورمەخەرەوە.

٤. کاتێك لە منداڵەکەت توڕە دەبیت یان هەست بە فشاری دەروونی دەکەیت تووڕەبوونەکەت بە ئەو مەڕێژە و پێی مەڵێ، "لاچۆ لەبەرچاوم"، چونکە ئەویش فێردەبێت.

٥.  هەرگیز بە منداڵەکەت مەڵێ، "تۆ درۆزنیت"، چونکە ئەمە هەستی بریندار دەکات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەروونی منداڵەکە دەبێت، تەنانەت ئەگەر منداڵەکە درۆشی کردبێت، بەڵکو باشتروایە وتوێژی لەگەڵدا بکرێت و فێربکرێت راستییەکان نەشارێتەوە.

ب.ع