وێنە.. ژەهراویترین مار بە شێوەی دوو سەر دۆزرایەوە

2020-08-12

5831 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ویلایەتی ماهاراشترا لە ناوەراستی هیندستان مارێکی ژەهراوی دەگمەن دۆزراوەتەوە، کە دوو سەری هەیە و بە ژەهراویترین مار لە هیندستان هەژمار دەکرێت.

ڕۆژنامەی Hindustan Times ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە دانیشتووانی ناوچەکە مارێکیان دۆزیوەتەوە کە درێژییەکەی لە ١٠ سانتیمەتیر تێپەڕناکات، درێژی هەر سەرێکی دوو سانتیمەتر دەبێت، لە دوای دۆزینەوەی بە خێرایی بۆ کۆمەڵگەی پاراستنی ئاژەڵان نێردراوە، چونکە شارەزایان ئاشکرایانکردووە، ئەو جۆرە مارە دەگمەنانە لە سروشتدا بۆ ماوەیەکی زۆر ناتوانن بژین.

ئەو مارە ژەهراوییە بە ماری راسێڵ Daboia russelii ناسراوە، بە ژەهراویترین مار دادەنرێت کە لە باشوری ئاسیادا بڵاوە، نیوەی پێوەدانەکان لەو ناوچانەدا بۆ ئەم جۆرە مارە دەگەڕێتەوە، هیندستانیش بە چوارەم وڵات هەژمارکراوە کە ماری ژەهراوی تێیدا بەربڵاوە.

ئ.ل