بەگیراوەیەکی سروشتیی زیپکە بە ڕوخسارتەوە مەهێڵە

2020-08-12

12421 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بوونی زیپکەی گەنجانە یەکێکە لە گرفتە باوەکانی پێست بەتایبەت ڕوخسار کە ناشرینی دەکات، دەکرێت بە سوود بینین لە کەرەستە سروشتییەکان ئەو گرفتەی پێست نەهێڵرێت.

ماڵپەڕی بۆڵد سکای لە بابەتێکدا ئاماژەی بە گیراوەیەکی سروشتیی بەهێز کردووە بۆ نەمانی زیپکەی گەنجانە.

کەرەستەکانی:

نیو کوپ ئاوی گوڵ

دوو کەوچکی بچوک سرکەی سێو

ئامادەکردنی گیراوەکە و بەکارهێنانەکەی:

سەرەتا ڕوخسار بشۆ و وشکی بکەرەوە، دواتر سرکەکە تێکەڵ بە ئاوی گوڵەکە بکە.

لە ڕێگەی پارچە لۆکەیەکەوە لە روخسارتی بدە، وازی لێبهێنە تا وشک دەبێتەوە.

پاشان بە ئاو بشۆرێت، هەفتەی دوو جار ئەم گیراوەیە بەکاربهێنە بۆ نەمانی زیپکەکانی روخسار.

خلطة لإزالة حب الشباب وآثاره في أسبوع - موضوع

ئ.ل